Hemn Baban
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت "هیوادارن ئیستحیقاقاتی پێشمه‌رگه له بوودجه‌ی 2017ی عێراقدا هه‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له شه‌ڕی دژبه داعش و ئه‌ركه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و ده‌ڵێت "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێزی كارایه له‌ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی تیرۆریستانی داعش، له ئێستادا و دوا پلانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه ئه‌و ناوچانه ئازاد بكات كه له سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌یه و نه‌چێته ناو شاری مووسڵ، تا ئێستاش واقیعی سه‌ربازی و سیاسی ره‌نگه ته‌حه‌كوم به‌سه‌ر پلانه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت له ئاینده‌دا، به‌ڵام تا ئێستا شتێك نییه".
سه‌باره‌ت بە به‌فەرمی ناساندنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی "ده‌یان گرووپی چه‌كداری به‌زۆرینه شیعه‌ن له‌سه‌ر فه‌توای مه‌رجه‌عی ئایینی شیعه‌كانی عێراق عه‌لی سیستانی له ساڵی 2014 پێكهات و ئه‌ركی سه‌ره‌كیی شه‌ڕكردن بوو له دژی داعش"، هه‌ڵگورد حیكمه‌ت روونی ده‌كاته‌وه "ئێمه بابه‌ته سیاسییه‌كان بۆ كه‌سان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌جێ ده‌هێڵێن چی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم بێت، ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه داوای ئیستیحقاقاتی خۆمان وه‌كو به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق ده‌كه‌ین و مكوڕین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌گه‌رچی هه‌ست به تێگه‌یشتنی ئه‌رێنییانه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌یكه‌ین بۆ هێزی پێشمه‌رگه و لێكنزیكییه‌كی باش هه‌یه و مامه‌ڵه‌مان ئێستا له ته‌واوی هه‌ردوو میلله‌ت و حكوومه‌تدا به‌قه‌د ئێستا باش نه‌بووه".
عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به پێدانی بوودجه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بوودجه‌ی ساڵی 2017 گوتی: "كارێكی نامۆ نییه، چونكه نزیكییهكان له ئاستێكی وا نییه، ئێمه رۆژانه كه كۆبوونه‌وه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ده‌كه‌ین هه‌ست به زیاتر به‌هێزتركردنی ئه‌و له‌یه‌ك نزیكییه ده‌كه‌ین و پێمان وایه كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر هه‌ردوولا ده‌بێت، واته په‌یوه‌ندیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق زۆر باشه".
گوتیشی: "هیوادارین كه بوودجه‌ی ساڵی 2017ی عێراق ئیستیحقاقاتی پێشمه‌رگه‌ی تێدا بێت و ئیستیحقاقاتی پێشمه‌رگه وه‌كو ئه‌وه‌ی عێراقی فیدڕاڵ قه‌رزاره به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه بدرێته‌وه".
ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له مه‌شق و راهێنان كردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پڕچهككردنییان عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت گوتی: "هاوكارییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی چی له مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بێت چی له‌ڕووی گه‌یاندنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه، هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌كو هێزێكی كارای خۆی ته‌ماشا ده‌كات له ناوچه‌كه".