Zana Natık Kerem
23 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2022
هەولیر – AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە شاری دهۆک، به‌شدارى له پرسه‌ى ئه‌و پێنج کەسە كرد كه شه‌وى دووشه‌ممه‌ی رابردوو له ئه‌نجامى رووداوی ته‌قينی تانکی گازی شل، گيانيان له ده‌ست دا.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە نێچیرڤان بارزانی سەردانی شاری دهۆکی کردووە و به‌شداری له پرسه‌ى ئه‌و پێنج کەسە كردووە كه شه‌وى دووشه‌ممه‌ی رابردوو له ئه‌نجامى رووداوی ته‌قينی تانکی گازی شل، گيانيان له ده‌ست دا.
راشیگەیاندووە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان و خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆك به‌گشتى كردووە و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕیوە، هه‌روه‌ها هيواى خواستووە خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات، ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
باسی لەوەشکردووە کە نێچيرڤان بارزانى به‌رنامه‌ى ئه‌مڕۆى كۆبوونه‌وه‌كانى له به‌غدا له‌گه‌ڵ هێز و لايه‌نه سياسييه عێراقييهكاندا هه‌ڵوه‌شاندووەتەوە، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پرسه‌ى قوربانييانى دهۆك و خه‌مى كه‌سوكارياندا بكات.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پارێزگارى دهۆكى راسپاردووە بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ ره‌وشى بريندارانی رووداوه‌كه بكات و ئاماده‌يى بۆ هه‌ر هاوكارى و پێويستييه‌كى چاره‌سه‌رى له وڵات و ده‌ره‌وه‌ى وڵات، ده‌ربڕیووە.
درەنگانی شەوی دووشەممەی رابردوو، بەھۆی تەقینی تانکییەکی گازی شل لە یەکێک لە سەمونخانەکانی شاری دھۆک، پێنج کەس گیانیان لەدەست دا و ٤٢ی دیکەیش برینداربوون.