Heman Hussein Yaseen
16 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2025
هەولێر -AA
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق، مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا ئەلپئەرسلان بەیرەکدار و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێم، گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کراوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە.
ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە لە کۆبوونەوەیەکدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاووتوێ کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا.