Heman Hussein Yaseen
01 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2022
ههولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی کرێکاران، وێرای پیرۆزباییکردن لەم رۆژەدا رایدەگەیەنێت کە حکوومەتی ھەرێم بە بایەخ و پێزانینەوە لە رۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی کرێکارانی کوردستان دەڕوانێت.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دا ھاتووە: ''بەبۆنەی رۆژی جیھانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و سەرجەم کرێکارانی جیھان دەکەم''.
لە پەیامەکەدا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە: ''حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بایەخ و رێز و پێزانینەوە، لە رۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی کرێکارانی کوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنانی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و ھەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە''.