Zana Natık Kerem
31 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2022
ھەولێر ــ AA
دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژی شارەزا و شرۆڤەکاری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی لەلایەن دادگای تاوانەکانی رەسافەوە بۆ ٣١ی مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو دواخرا.
لە مانگی شوباتی رابردووەوە، ئەمە بۆ جاری پێنجەمە دادگاییکردنی ئەحمەد حەمداوی عوەید مەعارج کینانی کە تۆمەتبارە بە کوشتنی ھیشام ھاشمی لەلایەن دادگای تاوانەکانی رەسافەوە دوادەخرێت.
دوایین جار دادگای تاوانەکانی رەسافە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٢دا، دادگاییکردنی بکوژی ھیشام ھاشمی بۆ ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ دواخست.
لە شەشی تەمووزی ٢٠٢٠دا، شارەزا و شرۆڤەکاری ئەمنیی عێراقی، ھیشام ھاشمی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی زەیونە رۆژھەڵاتی بەغدا تیرۆرکرا.
لە ناوەڕاستی تەمووزی ٢٠٢٠دا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دەستگیرکردنی بکوژی ھیشام ھاشمی راگەیاند.
تۆمەتبارەکە کە پێشتر لە تەلەڤیزیۆنی فەرمییدا دەرکەوت، ئەفسەر بوو لە وەزارەتی ناوخۆ بەپلەی ملازمی یەک و بە چەکی دەوڵەت تاوانەکەی ئەنجامداوە.
ھاوکات کوشتنی ھیشام ھاشمی لە شەشی تەمووزی ٢٠٢٢دا، لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتییدا، کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەتوندی سەرکۆنە کرا.
لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٢دا، دەسەڵاتی دادوەریی لە عێراق رایگەیاندبوو کە سەرجەم دانیشتنەکانی تایبەت بە دادگاییکردنی تۆمەتباران لەنێویاندا دادگاییکردنی بکوژی ھیشام ھاشمی بە ئاشکرا بەڕێوەدەچێت.