عێراق

لە دهۆک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سووتەمەنی ئاگری گرت

لە سنووری پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی وەرگەڕا و پاشان ئاگری گرت.

Rawan Subhi Obaiullah  | 17.06.2025 - نوێکردنەوە : 17.06.2025
لە دهۆک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سووتەمەنی ئاگری گرت

Dahuk

دهۆک - AA

لە سنووری پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی وەرگەڕا و پاشان ئاگری گرت.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ئازاد تەها بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ ڕایگەیاند: "کاتژمێر ٦ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر شەقامی سەرەکیی دهۆک - ناحیەی فەیدە لە سنووری پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری گواستنەوەی سووتەمەنی کۆنتڕۆڵی لە دەستی شۆفێرەکەی دەرچووە و وەرگەڕاوە".

هاوکات دەستبەجێ تیمەکانی فریاکەوتن و ڕێگەوبان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێگرییان کرد کە تەشەنەکردنی ئەو ئاگرەی کە بە هۆی گڕگرتنی تانکەرەکەوە کەوتبوویەوە.

ئازاد تەها گوتیشی: "لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın