Rawan Subhi Obaidullah
05 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2022
دهۆك - AA
خواردنى كه‌ڵه‌شێری خۆماڵی له شارى دهۆك زۆر باوبووه، هاووڵاتییه‌ك ده‌ڵێت كه میوانى تایبه‌تى له هه‌ولێر بۆ دێن ته‌نها ده‌یانبات بۆ ئه‌و چێشتخانانه‌ی كه خواردنی كه‌ڵه‌شێری خۆماڵی دروست ده‌كەن.
خواردنى كه‌ڵه‌شێر له دهۆك خه‌ریكه ده‌بێته خواردنێكى تایبه‌ت، ئێستا دوو چێشتخانه له شارى دهۆك هه‌ن كه ته‌نها خواردنی كه‌ڵه‌شێری خۆماڵی پێشكه‌ش به میوانه‌كانیان ده‌كەن.
يه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه شه‌يداى خواردنى گۆشتى كه‌ڵه‌شێرى خۆماڵییە به ناوى ده‌روێش عه‌بدى بۆ ئاژانسى ئانادولۆ گوتى: "هه‌فتانه دوو بۆ سێ جار ده‌چمه چێشتخانه بۆ خواردنى گۆشتى كه‌ڵه‌شێر، چونكه خواردنه‌كانى له ماڵ دورست ده‌كرێن وه‌كو دۆڵمه، مريشك و خوارنهكانى تر زۆر دووباره ده‌بنەوە، بۆيه ئێمه دێين و گۆشتى كه‌ڵه‌شێر ده‌خۆين، چونكه هه‌ست به تامێكى جياواز ده‌كه‌ين و زۆر جار كه حه‌زى خواردنم نه‌مێنى دێم كه‌ڵه‌شێر ده‌خۆم به تايبه‌ت گۆشتاوهكهى وام لێده‌كات هه‌ناوم نه‌رم ببێت و حه‌زى خواردنم بۆ بگه‌ڕێته‌وه".
ده‌روێش عه‌بدى باس له‌وه ده‌كات كه هاوڕێيهكانى له هه‌ولێر دێن پێى ده‌ڵێن، ده‌بێت بمانبهيته ئه‌و چێشتخانهيهى كه كه‌ڵه‌شێری خۆماڵی دروست ده‌كات، چونكه ئه‌وه‌نده‌ى كه گۆشتى مریشكمان خواردووه ناڕه‌حه‌ت بوون، بۆيه ئه‌و سفرهيهى كه گۆشتى كه‌ڵه‌شێری لەسەر بێت رازاوه‌يه به تايبه‌ت ئه‌گه‌ر له گۆشتاوهكهى كه‌ڵه‌شێر برنجى لێ دروست بكرێت كه حه‌وت تامى لێدێت.
خاوه‌نى چێشتخانه‌كه به ناوى هه‌ژار ئيبراهيم بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "خواستى زۆر له‌سه‌ر كه‌ڵه‌شێری كوردى هه‌یه و له هه‌موو ته‌مه‌نێكه‌وه، گه‌نج و به‌ساڵاچووان و ئه‌وانه‌ى كه دێنه ئێره دووباره دێنه‌وه، رۆژانه ٢٠٠ تاوه‌كو ٣٠٠ نه‌فه‌ر كه‌ڵه‌شێری كوردى دهفرۆشين و رۆژى وا هه‌بووه ٦٠٠ ميوانمان داواى خواردنى كه‌ڵه‌شێری كوردیان كردووه و هه‌يه تايبه‌ت بۆ گۆشتاوى كه‌ڵه‌شێری كوردى دێت و ده‌ڵێت گۆشتاوى كه‌ڵه‌شێر باشه بۆ قوڕگ".
هه‌ژار ئيبراهيم ده‌شڵێت "رۆژانه خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خۆى ده‌یباته‌وه بۆ ماڵەوە و ئه‌مڕۆش سێ كه‌س داواى ديليڤهرى كهڵهشێريان كردووه".
هه‌ژار ئيبراهيم، باسی ئه‌و جۆره كهڵهشێرانەی کرد كه دهيانكڕن و دواتر ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و ده‌يده‌ن به ميوانه‌كان و گوتى: "ئه‌و كه‌ڵه‌شێری له ده‌واجنه‌كان گه‌وره ده‌كرێن، ئێمه ئه‌و كهڵهشێرانە ناكڕين ته‌نها ئه‌و كهڵهشێرانەی له ماڵان‌دا به‌خێو ده‌كرێن ئێمه دهيكڕين و له گونده‌كان خه‌ڵك هه‌يه كه‌ڵه‌شێر به‌خێوه ده‌كات ئێمه‌ش گوند به گوند ده‌چين و ته‌ماشا ده‌كه‌ين تاوه‌كو كه‌ڵه‌شێری كوردیمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه زۆر پێوه ماندوو ده‌بين".
هه‌ندێك له‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى دهۆكه‌وه دێن، ده‌زانن گۆشتى كه‌ڵه‌شێر خواردنێكى تایبه‌ته، بۆیه سۆراخى ده‌كه‌ن، به‌پێى قسه‌ى خاوه‌نى چێشخانه‌كه گه‌شتيار هه‌بووه له هۆله‌ندا، ئه‌ڵمانيا هاتووه، هه‌روه‌ها له شارى سلێمانى و هه‌ولێر هاتووه، هه‌روه‌ها هه‌بووه به‌شه‌و هاتووه و نانى ئێواره‌ی نه‌خواردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى بێت گۆشتى كه‌ڵه‌شێر له چێشتخانه بخوات.