Zana Natık Kerem
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
بەغدا ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند کە لە میانی بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك، ئەفسەرێكی پۆلیس فیدرال كوژراوە.
لە راگەیەندراوێكدا شانەی ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە كە تیرۆریستانی داعش هێرشیانكردووەتە سەر گوندی ماجد سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای كەركووك، بەڵام هێزە ئەمنییەكان بەرپەرچی هێرشەكەیان داوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەی تیرۆریستانی داعش بۆسەر گوندەکە، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدرال كوژراوە و دوو مەدەنی و یەك چەكداری حەشدی هۆزەكان، بریندار بوون.