Ömer Koparan,Ethem
15 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2020
جه‌رابلووس – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس له سووریا كه له سنووری توركیاوه نزیكه، سڤیلێك گیانی له‌ده‌ست دا و شه‌ش سڤیلی دیكه‌یش بریندار بوون.
ماتۆڕێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی و نه‌خۆشخانه‌ی جه‌رابلووس ته‌قییه‌وه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌دا سڤیلێك گیانی له‌ده‌ست دا و شه‌ش سڤیلی دیكه‌یش بریندار بوون.
هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه چوونه‌ته ناوچه‌كه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام درابێت.