Heman Hussein Yaseen
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
هەولێر - AA
لە ماوەی رابردوودا، بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزترین ئاستدا دابوو، بەڵام ئەمڕۆ بەهاکەی بەراوورد بە چەند مانگی رابردوو دابەزی، گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان هۆکاری دابەزینەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن رووسیاوە دەگەڕێنێتەوە.
گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان، هەندرێن وەرتی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کەمێک دابەزیووە بە جۆرێک یەک ئۆنس زێڕ ٣١،١ گرام، بە دوو هەزار و هەشت دۆلارە".
هەندرێن وەرتی گوتیشی: "یەک مسقال زێڕی عەیار ١٨ بە ٢٩٩ هەزار، عەیار ٢١ بە ٣٥٠ هەزار، عەیار ٢٢ بە ٣٦٥ هەزار و عەیار ٢٤ بە ٣٩٨ هەزار دینارە".
گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێمی کوردستان، هەندرێن وەرتی لەبارەی دابەزینی بەهای زێڕ گوتی: "دوای ئەوەی شەوی رابردوو هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە رووسیا ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی دروستکردووە، نرخی زێڕ دابەزیووە".