Rewa Mahmood Hasan
11 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2020
سلێمانی - AA
کەمێک پێش ئێستا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە هاوینەهەواری دوکان و لەلایەن شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێ کرد.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتووە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی، ھۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی حوسێن.
شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش پێکهاتووە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی، رزگار عەلی و شاڵاو عەلی عەسکەری و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خەسرەو گوڵ محەمەد.

هاوکات کۆبوونەوەکە بە میوانداری هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت و بەپێی زانیارییەکان گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت و لە هەمانکاتدا ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی داهاتووش دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ھەردوولا، راگرتنی شەڕی راگەیاندن و یەکھەڵوێستی کورد لە بەغدا تاوتوێ دەکرێن.