عێراق

كەركووك.. كوژران و دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی داعش

- شانەی هەواڵگریی هەڵوكان سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كوژران و دەستگیركردنی شەش چەکداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی لە سنووری پارێزگای كەركووك راگەیاند.

Zana Natık Kerem  | 25.11.2019 - نوێکردنەوە : 26.11.2019
كەركووك.. كوژران و دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی داعش

At Ta mim

كەركووك ــ AA

شانەی هەواڵگریی هەڵوكان سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، پێنج چەکداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك كوژراون و یەكێكی دیكەش دەستگیركراوە و یەكێك لە كوژراوەكان سەركردە بووە لە ریزی رێكخراوەكەدا.

شانەی هەواڵگریی هەڵوكان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك راگەیاندراوێكی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەكانمان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئۆپەراسیۆنیكیان بۆسەر پاشماوەكانی ئەو رێكخراوە لە سنووری قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك ئەنجامداوە".

بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، پێنج چەکداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كوژراون كە یەكێكیان سەركردە بوو لە رێكخراوەكەدا، هەروەها تیرۆریستێكی دیكەش دەستگیركراوە و ئەمە وێرای ئەوەی سێ‌ حەشارگەی رێكخراوەكە خاپووركراوە و دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و بڕێك تەقەمەنییدا گیراوە.

لە راگەیەندراوەكە باس لەوەشكراوە كە تەرمی داعشە كوژراوەكان رادەستی بەشی داوەریی پزیشكی پارێزگای كەركووك كراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın