13 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
دوێنێ له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای عێراقدا لە سنووری پارێزگای بەغدای پایتەخت، پێنج تیرۆریستی داعش كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن شانه‌ی راگه‌یاندنی ئەمنیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له باشووری خۆرئاوای پارێزگای به‌غدا ئەنجامدراوە و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییش به‌شداری تیادا كردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه له ئۆپهراسیۆنهکەدا كه له گوندی مەعامرە زێدان ئەنجامدراوە، پێنج تیرۆریستیی داعش كه ده‌گوترێت له تیمی خۆكوژی بوون گه‌مارۆدراون، پاشانیش له چالاكی خراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ئۆپهراسیۆنهکەدا، ئەفسەرێکی سوپا بە پلەی موقەدەم و پۆلیسێکی سەربە دەزگای هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، کوژراون.