Ali Makram Ghareeb
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
كه‌ركووك - AA
به مه‌به‌ستی هاوكاربوون له رووبەڕووبوونەوەی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، ژنانی كه‌ركووك سه‌رقاڵی دروستكردنی ده‌مامكن كه به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه، ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیی و هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ژنانی كه‌ركووك له وه‌رشه‌ی بوغدای خاتوون له ناوه‌ندی ته‌ندروستیی شیفا كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی حهدیدیهكان، خۆبه‌خشانه كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ده‌مامك.
ئه‌و ده‌مامكانه‌ی به پشتیوانی دامەزراوەی كولتوور و هاریكاری توركمانئهلی دروست ده‌كرێن به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه، داموده‌زگا گشتی و ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستیی شارۆچكه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت، هاوكات به‌شی هاووڵاتییانی كهمدهرامهتیشی لێ ده‌درێت.
به‌رپرسی وهرشهكه، بیرگوڵ حه‌سه‌ن له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه رۆژانه هه‌زار و ٥٠٠ ده‌مامك دروست ده‌كه‌ن و گوتی: ''وه‌ك ده‌زانرێت ژێرخانی ته‌ندروستیی له عێراق به‌پێی پێویست نییه. له ته‌واوی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا كه‌موكوڕی هه‌یه به‌تایبه‌تی ده‌مامك ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. ئه‌و ژنانه‌ی لێره كۆبوونهوهته به بێ به‌رامبه‌ر خۆبه‌خشانه كارده‌كه‌ن".
بیرگوڵ حه‌سه‌ن باسی له‌وه كرد كه له سه‌ره‌تادا رۆژانه ٥٠٠ ده‌مامكیان دروست كردووه و ئێستا گه‌یاندوویانه‌ته هه‌زار و ٥٠٠ ده‌مامك كه له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت.