Ozhin Jola
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
کەرکووک - AA
ئەفسەر بە پلەی موقەدەم لە سوپای عێراق، نەھرۆ تۆفیق فەرەج ئەرکی ئامرفەوجی ٢٤ی پاراستنی سەربازگەی K1ی پێ بەخشرا.
نەھرۆ تۆفیق یەکەم ئەفسەری کوردە کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤وە پۆستێکی باڵا لە سوپای عێراق لە کەرکووک وەربگرێت.
ئەفسەر بە پلەی موقەدەم لە سوپای عێراق، نەھرۆ تۆفیق بەئاژانسی ئانادۆلۆی رایگەیاند لە رۆژی سێشەممەوە لە پلە نوێیەکەی دەستبەکار دەبێت.
نەھرۆ تۆفیق پێشتر ئامرفەوجی پاراستنی فەرماندەیی ئۆپەراسیونەکانی نەینەوا بوو.