Triska Sherzad
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
هەولێر- AA
دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە لە گەڕەکی قەڵای نوێی شاری هەولێر، کچێک بە هۆکارێکی ناردیار بە شەش گولـلە دەکوژڕێت.
گوتەبێژی پۆلیسی شاری هەولێر هۆگر عەزیز بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێكی کوشتن لە گەڕەکی قەڵای نوێ ئاگادار کراینەوە".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیشی: "دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادوەری هەولێر کرد".
سەبارەت بە هۆکاری کوشتنی ئەو کچە هۆگرعەزیز گوتیشی: "ئێمە دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە، ناتوانین هیچ زانیاریەکی زیاتر بدەین تا دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان".