Fariq Faraj Mahmood,Muhammet Jalal
26 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2021
سلێمانی - AA
لە كتێبخانەی گشتی سلێمانی كتێبی "کارنامەی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی 2016-2020"ی بڵاوکردەوە.
لە رێوڕەسمێکدا كتێبی كارنامەی كتێبخانەی گشتیی سلێمانی 2016-2020 کە بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كتێبخانەی گشتی سلێمانی ئامادەی کردووە، پێشکەش بە خوێنەران و میدیاكاران کرا.
لە سەرەتای مەراسیمەكەدا ئالان رەئوف بەڕێوەبەری كتێبخانەی گشتی سلێمانی وتارێكی پێشكەش كرد و لە وتارەكەیدا رایگەیاند کە ئەو کتێبەی ئامادەیان کردووە کۆی کار و چالاکی چوار ساڵی رابردوویانە و گوتیشی: "سەرباری ئەو بارودۆخە ناهەموارەی کە هەبووە هەر لە قەیرانی دارایی و ئابووری و کۆرۆنا، ئەرکەکان بەجێ هێنراە و ئەو کۆسپانە نەیانتوانی کاریگەرییان هەبێ کەسەر تێکدانی پلانەکانی کتێبخانەی سلێمانی".
دواتر بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەكانی هەرێم دیاری عەزیز باسێكی كارو چالاكییەكان كتێبخانە و بەرنامەو پڕۆژەكانی چوار ساڵی ئایندەی كتێبخانەكانی هەرێمی بۆ ئامادە بووان خستەڕوو.
ئەو گوتی لە هەوڵدان چۆن کتێب و کتێبخانە جارێکی دیکە بە خوێنەران ئاشت بکرێتەوە و هەروەها کتێبخانەیەکی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنن.