Zana Natık Kerem
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 15 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە، لیوا روكن ئەكرەم سەدام مدنف رایگەیاند کە لە میانی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" كە بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە باشووری پارێزگای بەسرە ئەنجام دەدەرێت تا ئێستا، 38 داواكراو دەستگیركراون
لیوا روكن ئەكرەم سەدان مدنف لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئەنجامی بەرایی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" لە باشووری بەسرە راگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا تا ئێستا، 38 داواكراو كە نۆیان هەڵگری رەگەزنامەی بەنگلادیشین و مافی نیشتەجێبوونیان نییە، دەستگیركراون.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە، لیوا روكن ئەكرەم سەدام مدنف باسی لەوەشكرد كە هەر لە میانی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" لە باشووری بەسرە، دەست بەسەر ژمارەیەك چەك و بڕێك تەقەمەنییدا گیراوە.
لیوا روكن ئەكرەم سەدام مدنف راشیگەیاندووە كە قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" وەك ئەوەی پلانی بۆ داندراوە لە باشووری بەسرە بەردەوامە.
پێشتر شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق راگەیاندبوو كە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئەمنییەكان قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی راستگۆ" بە ئامانجی سەپاندنی ئاسایش و جێبەجێكردنی یاسا لە باشووری پارێزگای بەسرە دەستپێكردووە.