Zana Natık Kerem
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
بەغدا ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هەزار و 357 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بوون و 82 كەسی دیكەیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە لە میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، 82 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 357 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
باس لەوەشكراوە كە سێ هەزار و 895 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، كۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە 303 هەزار و 59 كەس و لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 248 كەس گیانیان لەدەستداوە و 237 هەزار و 241ی دیكەیش چاكبوونەتەوە.