عێراق

عێراق پابەندبوونی خۆی بە یاداشتێکی لێكتێگەیشتن لەبارەی ڤیزا لەگەڵ تورکیا هەڵپەسارد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پابەندبوونی خۆی بە یاداشتێکی لێكتێگەیشتن لەبارەی ڤیزا لەگەڵ تورکیا هەڵپەسارد.

Sarmand Hameed  | 28.07.2020 - نوێکردنەوە : 30.07.2020
عێراق پابەندبوونی خۆی بە یاداشتێکی لێكتێگەیشتن لەبارەی ڤیزا لەگەڵ تورکیا هەڵپەسارد

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پابەندبوونی خۆی بە یاداشتێکی لێكتێگەیشتن لەبارەی ڤیزا لەگەڵ تورکیا هەڵپەسارد.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠٠٩دا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆماری توركیا واژۆ كردووە کە لە ناوەڕۆكەكەیدا جەخت لەوە كراوەتەوە، گەشتیارانی هەردوو وڵات كە لە رێگەی وشكانییەوە سەردانی وڵاتانی یەكتر دەكەن، لە دەروازە سنوورییەكان ڤیزا وەردەگرن، بەبێ گەڕانەوە بۆ كونسۆڵخانە و باڵیۆزخانەكان، ئەمەش لە پێناو ئاسانكاری هاتوچۆی نێوان هەردوو وڵات.

ئاماژە بەوەشدراوە کە "لایەنی توركی كاركردنی بەگوێرەی ناوەڕۆكی ئەو یاداشتە وەستاندووە، بۆیە حكوومەتی عێراقیش بڕیاری داوە پابەندبوونی خۆی بەو یاداشتە هەڵپەسێرێت، ئەمەش لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی هەنگاوی مامەمەڵەی هاوشێوە".

تیشکخراوەتە سەر ئەوەی کە هەر لەم چوارچێوەیەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزخانەكەی وڵاتەکەی لە ئەنقەرە لەو بڕیارە ئاگادار كردووەتەوە، تاوەکو لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا لەو بڕیارە ئاگادار بكەنەوە، ئەوەش روونکراوەتەوە کە باڵیۆزخانەی توركیاش لە بەغدا لەو بڕیارە ئاگادار كراوەتەوە.

لە کۆتایی راگەنراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە "دانوستانەكانمان لەگەڵ توركیا بۆ دووبارە كاركردن بەو یاداشتە بەردەوامن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın