01 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
ھەولێر - AA
دهسهڵاتی فڕۆکهوانی مەدەنی عێراق ماوەی راگرتنی گهشته ئاسمانییهکانی لە سەرجەم فرۆکەخانەکانی عێراق تاوەکو ١٥ی تەمووز درێژکردەوە.
بەپێی ئەو بڕیارەی لە رێگەی راگەیەندراوێکدا بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکان نێردراوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق تاوەکو ١٥ی تەمووز درێژکراوەتەوە.
بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، دانا محمد سەعید پابەندبوونی خۆیانی بە بڕیارەکە راگەیاند و گوتی: "بڕیارەکە گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و پێوەی پابەند دەبین".
دانا محمد سەعید لەمبارەیەوە گوتیشی: "بڕیارەکە گەشتی فڕۆکەکانی مانگی سوور و فرۆکەی سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەکان و فریاگوزارییەکان و فڕۆکەی بارھەڵگر(کارگۆ) ناگرێتەوە".
دەرکردنی بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق لەچوارچێوەی رێکارەکانی خۆپاراستنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەوە ئەم رێکارە لەعێراق گیراوەتە بەر و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.