Zana Natık Kerem
16 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
هەولێر ــ AA
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، سەرۆكی پێشووی دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق، ئەحمەد ساعدی بەتۆمەتی گەندەڵیی لە بەغدا دەستگیركرا، ئەمڕۆ لەسەر ئەو تۆمەتە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
دوێنێ سێشەممە سەرۆكی پێشووی دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق، ئەحمەد ساعدی لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە بەتۆمەتی گەندەڵیی لە بەغدا دەستگیركرابوو.
بەپێی زانیارییەكان، پشت بەستن بە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە لیژنەیەكی تایبەت لە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ئەنجامی دابوو، ئەحمەد ساعدی دەستگیركراوە.
پێشتر كۆتایی بە خزمەتی ئەحمەد ساعدی لە پۆستی سەرۆكی دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق هێنرابوو و لە شوێنی ئەو ئەیاد مەحمود هادی دەست بەکاربوو.