Zana Natık Kerem
12 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، پێنج تیرۆریستی داعشیان لە بەغدا پایتەخت و پارێزگاکانی کەرکووک و ئەنبار دەستگیرکرد.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی دژەتیرۆر لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا، یەک تیرۆریستی داعشیان لە بەغدا پایتەخت و دوو تیرۆریستی دیکەیان لە قەزای فەللوجە سەربە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە.
لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە کە ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆر دوو ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە و تیایدا دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.