Zana Natık Kerem
06 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند کە حەشارگەیەکی داعش لە پارێزگای ئەنبار، خاپوورکراوە.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگریی ئەنبار لە ئۆپەراسیۆنێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە سنووری قەزای ھیت رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دۆزیوەتەوە کە ١١٩ بۆمب و بڕێکی زۆری تەقەمەنی دیکەی تیایدابووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، بۆمب و تەقەمەنییەکان، لە لایەن تیمەکانی ئەندازیاری پووچەڵکردنەوەی بۆمبەوە، پووچەڵکراونەتەوە و حەشارگەیش خاپوورکراوە و ھاتووە: "تیرۆریستانی داعش ئامانجیان بووە کە بەو بۆمب و تەقەمەنییانە، کردەی تیرۆریستی لە ژمارەیەک شارۆچکەی پارێزگای ئەنبار پێ ئەنجام بدەن".