Haydar Karaalp
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
بەغدا - AA
دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە کە ئاگر لە کۆگایەکی چەک سەربە حەشدی هۆزەکان لە رۆژئاوای عێراق کەوتۆتەوە.
بەپێی میدیاکانی ناوخۆیی، ئاگر لە کۆگایەکی چەکی حەشدی هۆزەکان سەربە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کەوتۆتەوە لە ناوچەی مەعمورە باشووری شارۆچکەی هیت سەربە پارێزگای ئەنبار. لە میانی ئاگرکەوتنەوەکەدا مووشەک کەوتۆتە سەر ماڵەکانی دەورووبەری کۆگاکەوە.
بەپێی هەندێک دەنگۆ ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئاگرەکە بە هۆی هێرشی فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە کەوتۆتەوە.
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.