Rewa Mahmood Hasan
31 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
هەڵەبجە - AA
شەشەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە کە ماوەی سێ رۆژی خایاند، کۆتاییهات.
بەدرێژایی سێ رۆژی فێستیڤالەکە، چەندین بەرهەمی ناوخۆیی لە هەنار، بەرووبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمە جیاجیاکانی ناوچەی دەشتی شارەزوور و پارێزگای هەڵەبجە نمایش کران.
هەڵەبجە - AAشەشەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە کە ماوەی سێ رۆژی خایاند، کۆتاییهات. بەدرێژایی سێ رۆژی فێستیڤالەکە، چەندین بەرهەمی ناوخۆیی لە هەنار، بەرووبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمە جیاجیاکانی ناوچەی دەشتی شارەزوور و پارێزگای هەڵەبجە نمایش کران.ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەشداریی فێستیڤاڵەکەیان کرد.رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، شەشەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردسستان، بێگەرد تاڵەبانی و پارێزگاری هەڵەبجە، ئازاد تۆفێق دەستی پێکرد. هەموو ساڵێک لە ناوەراستی وەرزی پاییزدا فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەرێوەدەچێت و بەرهەمە ناوخۆییەکانی ئەو دەڤەرە ساغ دەکرێنەوە. ( Fariq Faraj Mahmood - ئاژانسی ئانادۆڵو )
ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەشداریی فێستیڤاڵەکەیان کرد.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، شەشەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردسستان، بێگەرد تاڵەبانی و پارێزگاری هەڵەبجە، ئازاد تۆفێق دەستی پێکرد.
هەموو ساڵێک لە ناوەراستی وەرزی پاییزدا فێستیڤاڵی هەنار لە پارێزگای هەڵەبجە بەرێوەدەچێت و بەرهەمە ناوخۆییەکانی ئەو دەڤەرە ساغ دەکرێنەوە.