Arbil
ھەولێر - AA
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-١٩) لە شاری ھەولێر، دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) کە بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر".
راشیگەیاندووە "دوو تووشبووی نوێ لە شاری ھەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە ٢٦ی شوبات دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستیی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کراوە".
بەو پێیەش کۆی گشتی ھەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا، ١٧٦ تووشبووە ، ھەروەھا دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی ھاتوچۆ، راگەیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە و سینەماکان و چەند شوێنێکی دیکە، ھەروەھا وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن