Zana Natık Kerem
25 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2023
هەولێر - AA
شاندێکی باڵای سوپای عێراق بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق روکن قەیس خەڵەف محەمداوی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەمنیی پارێزگاکە، گەیشتە شاری بەسرە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە قەیس خەڵەف محەمداوی بە یاوەری فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان، فەریق روکن قاسم محەمەدی گەیشتووەتە شاری بەسرە.
راشیگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانی شاندەکەی سوپای عێراق بۆ بەسرە، ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە.