Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2023
ھەولێر – AA
دەزگای هەواڵگریی عێراق، دەستگیرکردنی هەشت کەسی راگەیاند کە ھەوڵیاندابوو دزە بکەنە ناو عێراق.
لەو راگەیەندراوەی کە لە دەزگای هەواڵگریی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگریی و لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ رێگەگرتن و راوەدوونانی تۆڕەکانی تاوان، هێزەکانیان هەشت کەسی بیانییان دەستگیرکردووە کە ھەوڵیاندابوو لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسیەوە لە رێگەی پارێزگای بەسڕە بە شێوەی نایاسایی دزە بکەنە ناو عێراق
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر.