سەرەتای مانگی داهاتوو ناوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکرێتەوە
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل له‌گه‌ڵ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا، مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازیی هاوپه‌یمان كۆبۆوه.
Arbil
هەولێر - AA
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل له‌گه‌ڵ جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا، مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازیی هاوپه‌یمان كۆبۆوه.
بە گوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی وەزارەتی پێشمەرگە، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كرا، هه‌روه‌ك گفتوگۆكرا له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ناوه‌ندی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختی كردووەته‌وه له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، لەمبارەیەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بریاره له 1ی مانگی 11 وه ناوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا له هه‌ولێر و دواتر له‌به‌غداش بكرێته‌وه. كه ده‌رئه‌نجام پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
لەلای خۆیەوە جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، روونیكرده‌وه "پێكه‌وه كاركردنی هاوبه‌شی هێزه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان رێگای سه‌ركه‌وتنمان نزیك ده‌كاته‌وه و هۆكارێكی گرنگیش ده‌بێت بۆ ره‌وینه‌وه و تێكشكاندنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا".
پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، لەمبارەیەوە وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگەیاندووە "له‌ئێستادا قۆناغی باشمان بڕیوه له‌سه‌ر سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پڕۆسه‌یه"، گوتیشی: "رۆڵی راوێژكارانى هاوپه‌یمانان له هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه".
لە بەرامبەردا مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی، ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه، گوتیشی: خواستی هاوپه‌یمانانه كه هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی و بكرێته بنه‌مایه‌كی دروست بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان".هاوكات پاڵپشتیی و پشتگیری هاوپه‌یمانانیشی له‌رووی كۆمه‌ك و هاوكاری لۆجیستی و سه‌ربازیی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دووپاتكرده‌وه.
كۆبوونه‌وه، به‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له عێراق و هه‌رێم، له‌دوای پێكهێنانی خاڵی ئه‌منی هاوبه‌ش، به كۆتا هات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن