عێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە سەرۆکی لیژنەی باڵای پیشوازیکردن لە پاپا

- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی: " سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان مێژوویی دەبێت و دەنگدانەوەیەکی جیھانی دەبێت".

Hawkar Yaseen  | 02.03.2021 - نوێکردنەوە : 03.03.2021
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە سەرۆکی لیژنەی باڵای پیشوازیکردن لە پاپا

Arbil

هەولێر - AA

لە هەولێر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کرد لە سەرۆکی لیژنەی باڵای ئامادەکاری بۆ سەردانی قەداسەتی پاپا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، نزار خەیروڵڵا .

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا، نزار خەیروڵڵا پوختەیەکی دەربارەی ئامادەکارییەکان و بەرنامەی سەردانەکەی پێشکەش بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی کردووە و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان دەربڕیوە، دووپاتیشی کردووەتەوە کە سەرجەم رێکار و رێوشوێنەکان وەک چۆن لەگەڵ لایەنی ڤاتیکان پلانیان بۆ دانراوە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئامادەکراون و ھەردوولا لە ھەماھەنگی و پەیوەندیی بەردەوامدان.

راشیگەیاندووە کە لای خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەردانی قەداسەتی پاپای بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان بە مێژوویی لە قەڵەمداوە کە دەنگدانەوەیەکی جیھانی دەبێت، ھەروەھا ستایش و دەستخۆشی پێشکەش بە سەرۆکی لیژنەی باڵای پیشوازی لە پاپا و ھاوکاری و ھەماھەنگیی ھەردوو تیمی ئامادەکاری سەردانەکە لە ھەولێر و بەغدا کردووە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە دیدارەکەدا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پەیام و بایەخ و گرنگیی سەردانی قەداسەتی پاپای بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان کردووە کە دەرگایەکی فراونتری جیھانی بەسەر عێراق و ھەرێمی کوردستاندا دەکاتەوە و مایەی خۆشحاڵیی ھەموو پێکھاتەکانە، دەرفەتێکیشە بۆ قووڵکردنەوەی کولتووری پێکەوەژیان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردنی نێوان ھەموو پێکھاتەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın