Zana Natık Kerem
28 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند کە پێویستە زیاتر پەرە بە توانای ھێزە ئەمنییەکان بدرێت بە تایبەتیش لە بواری پڕچەککردن، مەشق و راھێنان، ئەوەیش بە ئامانجی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ریشەکێشکردنی تیرۆریستانی داعش.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرھەم ئەحمەد ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی کردووە لە سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە دیدارەکەدا، سەبارەت بە پێشھاتەکانی رەوشی ئەمنی عێراق و ئۆپەراسیۆنەکانی ئێستا کە بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش ئەنجام دەدرێن، گفتوگۆکراوە و لەوباریەوە فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا وەردەکاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژبە تیرۆریستانی داعش خستووەتەڕوو.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاندووە کە پێویستە زیاتر پەرە بە تواناکانی ھێزە ئەمنییەکان بدرێت بە تایبەتیش لە بواری پڕچەککردن، مەشق و راھێنان ئەوەیش بە ئامانجی پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ریشەکێشکردنی تیرۆریستانی داعش.