Zana Natık Kerem
25 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2021
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا باکووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی فەوجی سێ سەربە سوپا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی بەشی ھەواڵگریی و دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار تیرۆریستیان لە گوندەکانی گرکافر و مەنابع سەربە ناحیەی زوممار باکووری رۆژئاوای نەینەوا، دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون و باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون.