Fariq Faraj Mahmood
28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2020
سلێمانی - AA
تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستیانكردووه به كۆكردنه‌وه و لابردنی تابلۆ و لافیته‌كان له‌سه‌ر شۆسته و شه‌قام و ستوونەكان كه به‌شی زۆریان ریكلامی كۆمپانیاكانن.

له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، سه‌رده‌شت ره‌فیق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هه‌ڵواسینی تابلۆ به ستوون و دانانی له‌سه‌ر شۆسته‌كان دیارده‌یه‌كی نایاسایی و ناشارستانییه و به‌شێكیان بوونه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م هاووڵاتییان له‌به‌رئه‌وه تیمه‌كانمان له شاره‌وانی سلێمانی به‌شی لابردنی سه‌رپێچی و زیاده‌ڕۆیی به‌رده‌وام و رۆژانه خه‌ریكی لێكردنه‌وه و لابردنی ئه‌و تابلۆیانه‌ن".

سه‌رده‌شت ره‌فیق راشیگەیاند کە هه‌ڵمه‌ته‌كه له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكراوە و سه‌رجه‌م شه‌قام و بازاڕ و كۆڵانه‌كان ده‌گرێته‌وه و ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی جوانبوونهوه و رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.