عێراق

سلێمانی.. هاوکاری بەسەر نابینایاندا دابەش دەکرێت

Rewa Mahmood Hasan  | 29.04.2021 - نوێکردنەوە : 05.05.2021
سلێمانی.. هاوکاری بەسەر نابینایاندا دابەش دەکرێت

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

ژمارەیەک کۆمپانیا لە سلێمانی، هاوکاری بەسەر نابینایاندا دابەش دەکەن.

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە نابینایان لە سلێمانی، کۆمەک و هاوکاریی کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە کۆکرابوویەوە، بەسەر نابینایاندا دابەش کرا.

لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمبوونەوەی مووچەی کەمئەندامان و نابینایان، داوا دەکرێت کە هاوکاری بەسەر ئەو توێژەی کۆمەڵگادا دابەش بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند کەس و لایەنێک لە مانگی رەمەزان و لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان، هاوکارییان کۆکردۆتەوە و دابەشیان کرد بەسەر نابینایاندا.

هاوکارییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا راگەیەندرا و داوا کرا هەر نابینایەک کە پێویستی بە هاوکاری هەیە لە رێگەی کۆمەڵە و گرووپەکانەوە بچن بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان کە خۆی لە چەند کارتۆنێک خۆراکدا دەبینێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ماوەکانی پێشوودا،کەمئەندامانی سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لە شارەکانی هەرێم ئەنجامدا و داوایان کرد کە لە مانگی رەمەزاندا بەهانایانەوە بچن، چونکە ئەو بڕە پارەیەی وەک مووچە پێیان دەدرێت ناتوانێت ژیانیان دابین بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın