Rewa Mahmood Hasan
06 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2020
سلێمانی-AA
بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە سەرجەم نۆرینگە میللیەكان لە رۆژی سێشەممە حەوتی نیسانی ٢٠٢٠ لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ بۆ پێنجی ئێوارە كراوە دەبن بۆ پێدانی دەرمان و چارەسەر بەو هاووڵاتییانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە سبەی حەوتی نیسانەوە، سەرجەم نۆرێنگە میللیەکان لە شاری سلێمانی لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بۆ پێنجی ئێوارە کراوە دەبن، جگە لە رۆژانی هەینی ئەویش بەپێی چەند مەرجێك.
لە بارەی مەرجەکانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە "دەبێت هەموو مەرجەكانی خۆپارێزی پەیڕەو بكرێت و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنرێت، نەخۆش لە كاتی دیاریكراوی خۆی كە مەوعیدی هەبێت یان مانگێك تێپەڕبوو بێت بەسەر مەوعیدەكەی، نەخۆشانی درێژخایەن دەتوانن لە نزیكترین شوێنی ماڵەكەی خۆیان دەرمانەكانیان وەربگرن و ئەگەر نەخۆشەكە پەكەوتەبێت نزیكترین كەسی دەتوانێت دەرمانەكەی بۆ وەربگرێت".