Rewa Mahmood Hasan
24 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2020
سلێمانی-AA
به‌هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك لەو ده‌رمانانه‌دا ده‌گرن کە له رێی په‌یجه‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێن و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌نه‌وه.
پزیشكی ده‌رمانساز و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، په‌رست نه‌قشبه‌ندی رایگه‌یاند ''لهبهدواداچوونه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ بازاڕه‌كانی ئۆنلاین و ئه‌و هەژمار و پەڕە تایبەتانەی له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌رمان و جوانكارییه‌كانی خانمان به‌هاووڵاتییان ده‌فرۆشن، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی په‌یجی (جوانكاری سروشتی هیوا)دا گرتووه.
پەرست نەقشبەندی ئاماژەی بەوەدا کە به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویستی به پزیشكی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ده‌بێت ئامۆژگارییه‌كانی پزیشكی ده‌رمانساز له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی، به‌كاریده‌هێنن.
د.پەرست نەقشبەندی گوتیشی: ''فرۆشتنی ده‌رمان له‌ڕێی په‌یجه‌كان و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌شاره‌زا له بواری ته‌ندروستییدا، زیان به‌به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه‌یان به‌كارهێناوه سكاڵای خۆیان هێناوه بۆ قایمقامیه‌تی سلێمانی، چونكه ده‌رمانه‌كان كاریگه‌ی خراپیان له‌سه‌ر ته‌ندروستییان دروستكردووه".
پزیشكی ده‌رمانساز و ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، په‌رست نه‌قشبه‌ندی هەروەها ئاماژە بەوەکرد کە له‌كاتی دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی ده‌رماندا، له‌سه‌ر لێبڵێك ناوی ته‌واوی پێكهاته و به‌رواری به‌سه‌رچوون و زانیاری دیكه‌ی پێیوست له‌سه‌ر ده‌فره‌كه‌ی تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌رمانی په‌یجه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی دوورە له راستییه‌وه و كه‌س نازانێت پێكهاته‌یان له‌چی دروستكراوه، ماوه‌ی بهكارهێنانیشان به‌سه‌رچووه.
په‌رست نه‌قشبه‌ندی سه‌باره‌ت بۆ جۆری ده‌رمانه‌كان رایگه‌یاند ''په‌یجه‌كان ریكلام بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و ده‌رمانانه خانمان بۆ دابه‌زاندنی كێش و جوانكاری و پیاوانش بۆ به‌هێزكردنی جه‌سته به‌كاریده‌هێنن. داوا دەکەم، خەڵک خۆیان له‌كڕین و به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه به‌دوور بگرن، چونكه زیان بهتهندروستییان ده‌گه‌یه‌نێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی بەوەشكرد کە به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی ده‌رمانه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌لایەن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.