عێراق, کۆڤید- ١٩

سلێمانی... تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا

Rewa Mahmood Hasan  | 04.04.2020 - نوێکردنەوە : 05.04.2020
سلێمانی... تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیله‌ده‌ستدا

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرایكرد ئەمڕۆ تووشبوویەكی كۆرۆنا گیانیلەدەستداوه‌.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا کە لە دیوانی قایمقامیەتی سلێمانی بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سەباح نەسرەددین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئەمڕۆ هاووڵاتییەكی تر لەشاری سلێمانی، كە تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، كۆچی دواییكرد.

سەباح نەسرەددین رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی نەخۆشەكە كۆچی دواییكردووە نموونەمان لێوەرگرتووە و دەركەوتووه‌ كه‌ هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە".

تا ئێستا لەهەرێمی كوردستان سێ كه‌س كۆچی دواییانكردووە، كە دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın