عێراق

رەوتی سەدر: "هیوادارین بوونی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نەرێنی نەبێت"

- سەرکردە لە رەوتی سەدر، محەمەد ساڵح عێراقی کە بە کەسێکی نزیک لە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر دادەنرێت داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان کرد پاڵپشتی گەلی عێراق بکات لەپێناو کۆتاییهێنان بەو نەهامەتییانەی کە بەهۆی گەندەڵییەوە بەسەریاندا هاتووە.

Sarmand Hameed  | 30.07.2022 - نوێکردنەوە : 31.07.2022
رەوتی سەدر: "هیوادارین بوونی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق نەرێنی نەبێت"

Arbil

هەولێر - AA

سەرکردە لە رەوتی سەدر، محەمەد ساڵح عێراقی کە بە کەسێکی نزیک لە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر دادەنرێت داوای لە نەتەوەیەكگرتووەكان کرد پاڵپشتی گەلی عێراق بکات لەپێناو کۆتاییهێنان بەو نەهامەتییانەی کە بەهۆی گەندەڵییەوە بەسەریاندا هاتووە.


محەمەد ساڵح عێراقی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "هەمووکات بانگەوازمان ئەوە بوو کە بوونی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق شەرمنانە نەبێت و ئەمڕۆش هیوادارین نەرێنی نەبێت".

ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر هەروەها نووسیوویەتی "داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین پشتیوانی گەل بن لەپێناو کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکانی کە بەهۆی گەندەڵییەوە کە سەوزە و وشکەی خواردووە، بەسەریاندا هاتووە".

ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر لە دژی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆ جاری دووەم لە ماوەی هەفتەیەکدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چوونە ناو ناوچەی سەوز و هەڵیانکوتایە سەر ئەنجوومەنی نوێنەران.

هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێشکڕێژ، بۆمبی دەنگیی و ئاوی قەتیسکراویان بەکارهێنا و بەو هۆیەوە توندوتیژی سەریهەڵدا.

هاوکات وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لە میانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ بەغدا تا ئێستا، ١٢٥ کەس بریندار بوونە کە ١٠٠یان مەدەنی و ٢٥یان لە هێزە ئەمنییەکانن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın