Heman Hussein Yaseen
30 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2022
ههولێر - AA
لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، پێشوازی لە رووفاتی ١٠٠ ئەنفالکراوی بارزانی کرا.
لە رێوڕەسمەکەدا کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوەتی هەولێر بەڕێوەچوو، هەریەکە لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان قوباد تاڵهبانی، ئامادەبوون.
هەروەها نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێران جێنین پلاسخارت، وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، نوێنەری وڵاتان و هەروەها پارت و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، ئامادەی رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە رووفاتی ١٠٠ جینۆساید کراوە بارزانییەکە بوون.
ئەمە سێیەم کاروانی گەڕانەوەی ئەنفالکراوانی بارزانییە کە بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێندرێتەوە.
یەکەم کاروانی گەڕانەوەی رووفاتەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ بوو کە بریتیی بوون لە ٥٠٣ رووفات و دواتر لە ساڵی ٢٠١٤، ٩٣ رووفات لە بیابانەکانی باشووری عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان گەڕێندرانەوە و لە گۆڕستانی ئەنفالی بارزان لە ناوجەی بارزان بە خاک سپێردران.
بڕیارە سبەی یەکشەممە، ٣١ی تەمووز لە یادی ٣٩ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکان، رووفاتەکان بەرەو ناوچەی بارزان بگەڕێندرێنەوە و لە گۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەکان لەو ناوچەیە بەخاک بسپێردرێن.