جيهان, عێراق

دەنگۆی هاتنی ئیسماعیل قائانی بۆ عێراق

- میدیاكانی عێراق دەنگۆی ئەوەیان بڵاویان كردەوە کە فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی لەگەڵ ئەو شاندەی کە کە بەیانی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی وەزیری وەزەی ئێران گەیشتە عێراق، هاتووەتە بەغدا.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 03.06.2020 - نوێکردنەوە : 03.06.2020
دەنگۆی هاتنی ئیسماعیل قائانی بۆ عێراق

Arbil

بەغدا ــ AA

میدیاكانی عێراق دەنگۆی ئەوەیان بڵاویان كردەوە کە فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی لەگەڵ ئەو شاندەی کە بەیانی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی وەزیری وەزەی ئێران گەیشتە عێراق، هاتووەتە بەغدا.

میدیاکان ئاماژەیان بەوە داوە كە فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی بەفەرمی دوای وەرگرتنی ڤیزا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەگەڵ شاندی وڵاتەکەی گەیشتووەتە بەغدا.

هەروەها ئاماژەیان بەوەیش داوە كە هاتنی ئیسماعیل قائانی بۆ بەغدا دوای ئەوە دێت كە سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند كە دەبێت كەسایەتییە سیاسیی و سەربازییەکانی سەرجەم وڵاتان بە یاوەری شاندی فەرمی، سەردانی عێراق بكەن.

دوای كوژرانی فەرماندەی سوپای فەیلەقی قودس، قاسم سولەیمانی لە بۆردومانێكی ئەمریكادا لە بەغدا، رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامەنەیی، ئیسماعیل قائانی وەك فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران کە بە باڵی دەرەوەی سوپاکە ناسراوە، دەستنیشان كرد.

قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبومەھدی موھەندیس لە سێی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە ئاکامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە بەغدا، كوژران.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın