Heman Hussein Yaseen
18 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2024
هەولێر -AA
دەنگدانی تایبەت بۆ ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق کۆتاییھات.
کاتژمێر ٦:٠٠ ی ئێوارە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات و ئامێرەکان خۆدکارانە وەستان و ئیتر بەشێوەیەکی تۆماتیکی ناتوانن دەنگ وەربگرن.
پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو کە، کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە.
کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق دەستی پێکردبوو.
بڕیاریشە ٢٠ی ئۆکتۆبەر پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت.
لەم هەڵبژاردنەدا هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەشکراوە و دەنگدەران دەتوانن لەبازنەی دیاریکراودا نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن.