Haydar Karaalp
19 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2024
بەغدا - AA
لە بەغدا گرووپێک لە میلیشیا شیعەکان هێرشیان کردە سەر تەلەڤیزیۆنی MBCی سعوودی.
گرووپەکە کە دژ بە پەخشی کەناڵەکە و هەندێک لە بەرنامەکانی ناڕەزایەتییان دەردەبڕی، هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی کەناڵەکە لە بەغدا و زیانیان بە کەلوپەلەکانی گەیاند و بەشێکی بیناکەیان ئاگر تێبەردا.
پەرلەمانتاری عێراقی مستەفا سەنەد کە بە کەسێکی نزیک لە میلیشیا شیعەکان دەناسرێت لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، تەنیا بە هێرشکردن و ئاگرتێبەردانی کەناڵەکە ناوەستن و لە هەوڵدا دەبن کە سکاڵای لە دژ تۆمار بکەن و مۆڵەتی کارکردنی تەلەڤیزیۆنی MBCی سعوودی لە عێراق هەڵوەشێننەوە.