دژە تیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی بکوژی خێزانەکەی بەغدای راگەیاند
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند لە دوای بەشوێنداچوون و چاودێری توانراوە بکوژی خێزانە کوردەکەی دانیشتووی بەغدا لە شاری ھەولێر دستگیربکەن.
Arbil
هەولێر - AA
دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "دواى ئهوهى زانياريیمان دهستكهوت كه ئهو بكوژهى شەوی ٢٠٢٠/٩/١٤، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى بهشێوهيهكى زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانهكه له دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له ههولێر حهشارداوه، دواى بهشوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينهوه و لهلايهن بهڕێوهبهرايهتى ئاسايشى ههولێر دهستگير بكرێت".
لە راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستان کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دراوە کە دواى لێكۆڵينهوه دەستگیرکراوەکە دانى به تاوانهكهىدا ناوە.
بەپێی ئەو دانپێدانەی کە دژە تیرۆری کوردستان لەگەڵ راگەیەنراوەکەدا بڵاویکردووەتەوە، بکوژەکە ناوی مەهدی حوسێن ناسر مەتەر-ە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبيه و دەوامی لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیایە.
مەهدی حوسێن ناسر مەتەر لە دانپێدانەکەیدا دەڵێت: "پيش چوار ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسهرهكهشى هاتەوه، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە".
تاوانبارەکە لە درێژەی دانپێدانەکەیدا دەڵێت: "کاتێک شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێدا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسهيهکم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چهقۆ و مۆبايلهكانم لەوێ فڕێدا".
مەهدی حوسێن ناسر مەتەر لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت"بڕیارمدا بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیرکرام".
پێشتر دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاندبوو لهبارهى ئهو خێزانه كوردهى دوێنێ شهو له بهغدا بهشێوهيهكى دڕندانه كوژران، دهزگا ئهمنييهكانى ههرێمى كوردستان سهرهداوى باشيان دهست كهوتووه.
دژه تیرۆری کوردستان راشیگەیاندبوو، له ماوهيهكى زۆر كورتدا زانيارى زياتر لەبارەی رووداوەکەوە بڵاودەکاتهوه.
پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندبوو كە ژمارەیەک كەسی نەناسراو، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێكی كورد لە ناوچەی مەنسوور رۆژئاوای بەغدا و سێ كەسیان سەربڕیوە كە كچ و باوک و دایک بوون. لە ماوەی ئەم چەند مانگەی دواییدا، كردەی تیرۆركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان لە عێراق زیادیكردووە.