دانانی بەردی بناغەی کارگەی جووتیار بۆ دروستکردنی فینگەری پەتاتە لە ناحیەی رۆڤیا
- پرۆژەکە لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی فینگەری پەتاتە و پرۆژەیەکی زانستی تەکنیکی بۆ چاندنی پەتاتە و دروستکردنی ساردکەرەوە بۆ هەڵگرتنی بەرهەمی جووتیاران پێکدێت و لە ماوەی ١٨ مانگ تەواو دەبێت و ساڵانە نزیکەی ١٠٠ هەزار تۆن پەتاتە ساغ دەکاتەوە.
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی کارگەی جووتیار بۆ بەرهەمهێنانی فینگەری پەتاتە لە ناحیەی رۆڤیا سه‌ربه قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆك دانا.
پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای کوردستان-هۆڵەندا، بە پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەهای نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژه‌كه به پاڵپشتی وڵاتی هۆڵه‌ندایه و یه‌كێکە له پرۆژه گرنگ و ستراتیجییه ئابوورییه‌كان كه هاوكار ده‌بێت له دابینكردنی ئاسایشی خۆراك له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رهه‌می جووتیارانیش ساغ ده‌كاته‌وه، هەروەها ده‌بێته پاڵپشتییه‌ك بۆ جووتیاران بۆ به‌رده‌وامبوونیان له‌سه‌ر پیشەی كشتوكاڵکردن كه به كه‌رتێكی گرنگی دەستەبەركردنی ئاسایشی خۆراك داده‌نرێت.
پرۆژەی کارگەی جووتیار لەماوەی ١٨ مانگدا تەواو دەکرێت، ساڵانە لەنێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ هەزار تۆن پەتاتە ساغ دەکاتەوە و ٤٥٠ هەلی کار لەناو کارگەکە دەرەخسێنێت جگە لەو جووتیارانەی لە بەرهەمهێنانی پەتاتەدا لە سنوورەکە دەکەونە کار.
پرۆژەکە یەکەمجارە لەسەر ئاستی عێراق جێبەجێ دەکرێت، جگە لە کارگەیەکی دروستکردنی فینگەری پەتاتە پرۆژەیەکی زانستیی تەکنیکیی نوێشە بۆ چاندنی پەتاتە و دانانی ساردکەرەوە بۆ هەڵگرتنی بەرهەمی پەتاتەی جووتیاران.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکەدا رایگەیاند "ئه‌م جۆره پڕۆژانە بێگومان زۆر گرنگ و ستراتیجیین، بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی و پێشخستنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ساڵی پار كه سه‌ردانی هۆڵەندام كرد و لە دیدارێكماندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا، مارك رووته، باسمان له پشتیوانی به‌رنامه‌ی چاكسازی هه‌رێمی كوردستان و پێشخستنی ئابووری كوردستان کرد، به دڵخۆشییه‌وه به پیر داواكه‌ی ئێمه‌وه هاتن و هه‌موو ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ ئه‌وه پشتیوان و هاریكار بن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كه‌رتی كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت و هه‌موو كه‌رته‌كان به‌ره‌و پێش بچن".
گوتیشی: "ئێمه هه‌موو ده‌زانین كه كه‌رتی كشتوكاڵ یه‌كێكه له بناغه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشخستنی ئابووری هه‌ر وڵاتێك، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێت ده‌بێته هۆكار بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی پیشه‌سازیی، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی داده‌نرێت، بیستمان كه هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار بۆ جووتیار و كرێكاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره و پارێزگایه ده‌ڕه‌خسێنێت، ئه‌وه پشتیوانییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی كه خەڵكی ئێمه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت و چیدیكه ناچار نه‌بین به‌رهه‌م و به‌روبوومی بیانی بهێنینه كوردستان، ئه‌وه‌ش پشتوانییه‌كی زۆره بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازیی و كه‌رتی بازرگانیی له كوردستان هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت".
مەسرور بارزانی راشیگەیاند "ئه‌و جووتیاره‌ی په‌تاته یان گه‌نم ده‌چێنێت پێویسته له به‌رهه‌می خۆی دڵنیا بێت كه ساغ ده‌بێته‌وه، به‌رنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌بوو كه هیچ نیگه‌رانییه‌ك له لای جووتیاران نه‌مێنێت و گرنگی به به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن و جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ش گرنگی پێ بده‌ن و له خەمی ئه‌وه‌دا نه‌بن، به‌رهه‌می ئه‌وان بۆ كوێ ده‌چێت و چۆن ساغ ده‌بێته‌وه، حكوومه‌ت پشتیوان ده‌بێت بۆ وه‌رگرتن و ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و دۆست له ئه‌ورووپاش هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕێكی ده‌ره‌كی بۆ به‌رهه‌می كوردستان ببینه‌وه، هه‌نگاوی باش نراوه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش له‌سه‌ر ئه‌وه كاریكردووه بۆ زیادكردنی به‌روبوومی ناوخۆیی".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رووی دەمی کردە جووتیارانی هەرێمی کوردستان و گوتی: "داواكاری من له جووتیاران ئه‌وه‌یه گرنگی به جۆری به‌رهه‌می خۆیان بده‌ن، ده‌مانه‌وێت كوردستان به جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌ی بناسرێت، كه ئه‌و تام و چێژه‌ی له به‌رهه‌می كوردستان هه‌یه خه‌ڵكی دیكه بزانێت و ببێته هێمایه‌كی بازرگانی كه له دەره‌وه بفرۆشرێت، داخوازی ده‌كه‌م جووتیاری ئێمه دڵنیا بێت حكوومه‌ت پشتیوان ده‌بێت بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ئه‌وان و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌توانین لە ناوخۆ دروستی بكه‌ین له ده‌ره‌وه بهێنین، حكوومه‌تیش به‌رپرسه به‌رامبه‌ر كۆنترۆڵكردنی نرخی به‌روبوومه‌كان بۆ هه‌موو هاووڵاتییان، داواكاری ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ین تا بتوانین ئابووری كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتووتر ببه‌ین".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە کۆتایی وتارەکەیدا رایگەیاند "رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی كراوه بۆ ناردنی بوودجه‌ی كوردستان، هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به ئابووری كوردستان و دابینكردنی خه‌ڵكی كوردستان و له‌وانه‌ش مووچه‌ی خه‌ڵك، حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ پێشخستنی باری ژیانی هه‌موو هاووڵاتییان له هه‌موو ئاسته‌كان، من له‌و باوه‌ڕه‌دام مادام ئێستا له كوردستان كه‌شێكی وا له ئارادایه بتوانین باری ئابووری به‌ره‌و پێش ببه‌ین، هیوادارم حكوومه‌تی فیدراڵیش به‌ره‌و پیری داخوازی هه‌رێمی كوردستان بێت و بازاڕی عێراقیش به‌ڕووی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی باشتربوونی ئابووری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ست دێن، بێگومان سوود و قازانجی بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌بێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن