Zana Natık Kerem
05 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2022
ھەولێر ــ AA
ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، حەشارگەیەکی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق، خاپوور کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەشارگەیەکی داعش دۆزراوەتەوە کە دواتر لەلایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە خاپوور کراوە.
سەرەڕای ئەوەی ھێزە عێراقییەکان داعشیان لە ناوچەکان شکست پێ ھێناوە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەکانیان بەتایبەت لە ناوچەکانی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.