Sarmand Hameed
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
هەولێر - AA
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە هەرێمی کوردستان وەکو هەنگاوی یەکەم خەرج کرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بوودجەی گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە پارێزگاکان خەرج دەکرێت
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەو بڕە پارەیە، ٩٢٥ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر، یەک ملیار دینار بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین و ٥٧٥ ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دهۆک دەبێت.
هەربۆ هەمان بابەت حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر خەرج کرد.