Zana Natık Kerem
29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند كە بە تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو، سنووری عێراق لەگەڵ سووریا پارێزارەوە و ئاماژە بەوەیش دەكات كە ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن بە ئامانجی رێگەگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان لە خاكی سووریاوە بەرەو عێراق.
لیوا یەحیا رەسول لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرای كردووە كە بە تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو، كامێرەكانی چاودێری و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە باشی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا پارێزارەوە و گوتی:
"ئۆپەراسیۆنەكان بەردەوامن بە ئامانجی رێگەگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستان لە خاكی سووریاوە بەرەو عێراق، بە تایبەتیش ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە لە سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی، ئەنبار، جەزیرە و رۆژئاوای نەینەوا ئەنجام دەدرێن".
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول باسی لەوەیش كرد كە ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەكان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش بەردەوامن.