23 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2020
بەغدا ــ AA
لە ئاكامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەكانی پۆلیس و لایەنگرانی ریكخراوی "سەئروڵڵا" نزیك بە ئێران لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، یەك پۆلیس برینداربوو.
لەوبارەوە ئەفسەر لە سوپای عێراق، ملازم محەمەد خەڵەف لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە دەیان كەس لە لایەنگرانی رێكخراوی "سەئروڵڵا" لە بەردەم بارەگای فەماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە لە شاری بەسرە گردبوونەوە و داوایان كرد كە لایەنگرە دەستگیركراوەكانی سەربە رێكخراوی ناوبراو ئازاد بكرێن.
محەمەد خەڵەف باسی لەوەشكرد كە لەمیانی خۆپیشاندانەكەدا، رووبەڕووبوونەوە و پێكدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و لایەنگرانی رێكخراوی "سەئروڵڵا" روویدا و بەهۆیەوە یەك پۆلیس برینداربوو.
رۆژی دووشەممەی رابردوو دوای كوژرانی یەك خۆپیشاندەر و برینداربوونی پێنجی دیكە لە شاری بەسرە، هێزێكی تایبەتی ئەمنی، هەڵیكوتایە سەر بارەگای رێكخراوی "سەئروڵڵا" لە شارەكە و چوار پاسەوانی بارەگای رێكخراوەكەی دەستگیركرد.