بە هۆی لافاوەوە پردێک لە سەڵاحەدین ڕووخا
Kerkuk
کەرکووک - AA
پردی سەر ڕێگەی نێوان بەغدا-کەرکووک، لە نزیک شارۆچکەی دووز خورماتوو سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، بە هۆی ئەو لافاوەی کە ماوەی دوو ڕۆژە هەندێک ناوچەی عێراقی گرتووەتەوە، ڕووخا.
لەم بارەیەوە قایمقامی دووزخورماتوو زولفەقار حەیدەر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی، بە هۆی ئەو بارانە بەخووڕەی کە دوو ڕۆژە ناوچەکەی گرتووەتەوە، لافاو هەستاوە.
بە پێی قسەکانی قایمقامی دووزخورماتوو لافاو بووەتە هۆی ڕووخانی پردی ڕێگەی نێوان کەرکووک-بەغدا.
زولفەقار حەیدەر ڕاشیگەیاند، بە هۆی ڕووخانی پردەکە، ناچار بوون داوا بکەن شۆفێران هێڵی هاتوچۆیان بگۆڕن.
بە هۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بە لێزمەیەی کە دوو ڕۆژە بە تایبەتی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک'ی گرتووەتەوە، لافاو هەستاوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس.
